سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە تەندروستیی نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای پرسی و بەبۆنەی دەرچوونی لە نەخۆشخانە هیوای سەلامەتیی بۆ خواست.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەنجام دا.
لە پەیوەندییەکەدا، نێچیرڤان بارزانی لە هەواڵ و ڕەوشی تەندروستیی مالکیی پرسی و بەبۆنەی دەرچوونی لە نەخۆشخانە، هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باش و سەلامەتیی بۆ خواست.
لای خۆیەوە، نووری مالکی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و هەواڵپرسینەکەی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.