بڕیار وایه ئه‌مڕۆ ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ پرسی دانوستانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بگاته ئیسرائیل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل كۆببێته‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی ئاگربه‌ستیی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ته‌موو، نووسینگەی بنیامین نه‌تانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاژانسی "فرانس پرێس" ی راگەیاندووە، ئه‌مڕۆ ستیڤ ویتكۆف ده‌گاته ئیسرائیل و بژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاگربه‌ستی غه‌زه ده‌خاته‌ڕوو.
ویتکۆڤ یه‌كه‌مجاره دوای دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌زه بگاته ئیسرائیل و بڕیار وایه جه‌خت له ئالوگۆڕی دیل و بارمته‌كان بكاته‌وه.
لای خۆیه‌وه دوێنێ سێشه‌ممه بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرئیل گوتی: ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەمریکییەکانمان، بەدواداچوون بۆ بژاردەی دیکە دەکەین بۆ وەرگرتنەوەی بارمتەکانمان له‌و قۆناغه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.