حكوومه‌تی ئیتاڵیا رایگەیاند، كۆمپانیای مێتا ئامرازێکی زیرەکی دەستکردی خستووه‌ته ناو واتسئەپەوە، ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی رێگه‌پێدراوی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه و لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، چەند مانگێک لەمەوبەر کۆمپانیای "مێتا " كه خاوەنداریه‌تی فەیسبووک و ئینستاگرام ده‌كات ئامرازێكی گفتوگۆی له‌رێگه‌ی ئه‌ی ئای زیره‌كی ده‌ستكرد خسته ناو وه‌تسئه‌په‌وه.
دەسەڵاتی کێبڕکێی ئه‌لیكترۆنیی ئیتاڵیا رایگەیاندووە، لە مانگی ئازاری 2025 کۆمپانیای مێتا کە پێگەیەکی باڵادەستی لە بازاڕی ئەپی پەیوەندییەکانی بەکاربەردا هەیە، به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ یاسا‌و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕیاریداوه خزمەتگوزاری AI ی خۆی لەسەر وه‌تسئەپ دابمەزرێنێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكانه و پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتیی ئه‌لیكترۆنی ئه‌وروپا.
بەپێی دەسەڵاتی کێبڕکێی ئیتاڵیا، بە یەکخستنی AI و وه‌تسئەپ، مێتا دەتوانێت کڕیارەکانی بەرەو بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان ئاراستە بکات، لەرێگەی کێبڕکێی بنەمادار بە شایستەییەوە، نه‌ك بە ناچارکردنی به‌كاربه‌ران کە ئەگەری هەیە زیان بە رکابەرەکان له بازاڕی ئه‌لیكترۆنیی بگەیەنێت.
حكوومه‌تی ئیتاڵیا به رژدی هاتۆته سه‌ر هڵ و ده‌ڵێت: به پاساوی ئەگەری پێشێلکردنی یاساکانی ئەوروپا لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای مێتای ئه‌مه‌ریكی دەکەن ، بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.