Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 05:33

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رووپێوی ڕێژەی هەژاری پلاندانانی عێراقی رەتکردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رووپێوی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و وەزارەتی پلاندانانی هەرێمیش دەڵێت، ئێمە ئاگاداری رووپێوەکە نەبووین و دەبوایە ڕاو بۆچوونی هەرێم وەربگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـتی تەمووز، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری بەغدا، وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی عێراق راپۆرتی هەژاری فرە رەهەندی (MPI) راگەیاند| بە هاوکاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە (UNDP) ئامادەکرابوو.

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم راپۆرتە بەبێ ئاگاداری وەزارەتی پلاندانی هەرێمی کوردستان و دەستەی هەرێـکخراوە، دەبوایە ڕاو بۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر بکرایە.

وەزارەتی پلان دانان لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێش راگەیاندنی ئەنجامەکانیش هیچ رەشنووسێک بە وەزارەتی پلاندانانی هەرێم نەگەیشتووە و لەلایەن ئێمەوە پەسەند نەکراوە.

وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: "ڕێژەکانی ئاماژەپێکراو لە ڕاپۆرتەکەدا پشتی بەستووە بە داتاکانی دوا ڕووپێوی (ئابووری وکۆمەڵایەتی خێزان) (2023-2024) و لە ( 2025-2026 ) ئەنجامەکانی ڕاگەیندرا وبە مەنهەجیەتی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی کاری لەسەر کراوە کە لە ساڵانی پێشتر پێکەوە لەگەڵ دەستەی ئاماری عیراق ڕاهێنان کرابوو بۆ بەکارهێنانی نیشاندەرەکانی تاکو نەک تەنها هەژاری ماددی  بنەمای پلان و ستراتیجەکان بێت".

 رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە و وەزارەتی پاندانان دەڵێت لە ساڵێ 2018ـوە بۆ 2024 رێژەی هەژاری لە 11.3٪ بۆ 10.8 کەمی کردووە، بەڵام بە پێی ئەنجامەکانی ڕووپێوی ئاماژە پێکراو لە عیراق 19.3% و لە هەرێم 8.6%.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.