سەرۆک بارزانی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆ بووەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تەممووز، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە محەممەد ئەلحەسان نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و جەختیش لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی گرفت و ئاڵنگارییەکان.
بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.