ئهمڕۆ چوارشەممە 30ی تەمووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە "حسین الفضالة" كونسوڵی گشتیی قەتەر كرد.
لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی قەتەر بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی كۆتاییهاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆک بارزانیی كردبوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
جگه لهوه، ههر لهو دیدارهدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.