Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 08:08

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازیی لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی بریتانیا کرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیری و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو دەربڕی.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 30ـی تەمووزی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازيی بریتانی بە سەرۆکایەتيی ئیدوارد ئاڵگرن، ‌ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەندرو بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچە و پتەوکردنی هەماهەنگی و هاریکاريی ئەمنی و سەربازی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و بەردەوامبوون و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.

هەروەها جەخت لە پێویستیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێگریکردن و کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە.

دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.