دەسەڵاتدارانی خۆجێیی تایلەند رایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لە ناوەڕاستی تایلەند، لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30 ته‌مووز، ئاژانسیه ه‌واڵی "فرانس پریس " بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاگره‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە ناوچەی مویانگ لە پارێزگای سوفان بوری لە باکووری بانکۆک کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچه‌كه، بەهۆی تەقینەوەکە 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
وانچای خوارام، فەرماندەی پۆلیسی تایله‌ند، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: هەوڵدەدەن هۆکاری تەقینەوەکە دیاری بکەن و ده‌ستیان به لێكۆلینه‌وه‌كانیان كردووه.
به پێی سه‌رچاوه‌كان، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاگرکەوتنەوەكه له‌و كارگه‌یه بەهۆی پابەندنەبوونی به‌رپرسانی كارگه‌كه بووه بە ستانداردەکانی سەلامەتی.
ئه‌وه‌ش هاتووه ، ساڵی رابردوودا لە کارگەیەکی تری یاری ئاگرین لە هەمان پارێزگا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تووندی هاوشێوه روویدا، كه تیایدا 23 کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.