سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە،30ـی تەمووز، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسیە کارگێڕی و داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامبوون لە چارەسەرەکان بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان، بە شێوەیەک کە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوام بەدی بهێنێت.
سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی گشتیی وڵات، گرنگیی پاراستنی سەروەریی عێراق و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکوومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی توندی ئەو پێشێلکارییانەی ئاسایش و سەلامەتیی هاوڵاتییان دەکەنە ئامانج، گفتوگۆی لەسەر کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.