زیرەكی دەستكرد ناوی ئەو یاریزانەی ئاشكرا كردووە كە بۆ ئەمساڵ (2025) خەڵاتی تۆپی زێڕین (باڵۆن دۆڕ) وەك باشترین یاریزانی جیهان دەباتەوە كە ساڵانە لەلایەن گۆڤاری (فڕانس فووتبۆڵ) دابەش دەكرێت.
زیرەكی دەستكرد پێیوایە لە كۆتاییدا تەنیا دوو یاریزان ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆڕی 2025 دەكەن ئەوانیش بریتین لە عوسمان دێمبێلێ ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی پاریس سان جێرمان و لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە.
زیرەكی دەستكردن هەروەها پێشبینی كردووە، لە كۆتاییدا عوسمان دێمبێلێ هەلی زیاتری بردنەوەی خەڵاتەكەی هەیە بە ڕێژەی 63% بەرامبەر 13% بۆ لامین یامال.
بەگوێرەی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ، ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی زێڕین لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 22ی ئەیلوولی 2025 لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.