شارەزایەكی كەشناسی هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند و بڵاوی كردەوە، لە سبەینێوە شەپۆڵی گەرما پاشەکشە دەکات و هەفتەی داهاتوو كەشەوهەوا بە تەواوی فێنك دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: سبەی چوارشەممە بارستە هەوایەکی فێنک بە لاوازی داخیل بە ناوچەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی تەدریجی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
هەروەها رایگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی هەینییەوە زیاتر هەست بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت و كەشوهەوا بەشێوەیەكی گشتی ئاسایی دەبێتەوە.
شارەزاكەی كەشناسی گوتیشی: ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لەنێوان 5–8 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
گەڵۆزی ئاماژەی بەوەش دا: کاریگەری ئەم بارسته هەوایە فێنكە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت، دواتر بەشێوەیەکی تەدریجی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و شەپۆڵێکی دیكەی گەرما جێگەی دەگرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.