لە بەسرە گەنجێک ئاگری لە ماڵی براکەی خۆی بەردا و بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکە سێ کەسی ئەو خێزانە گیانیان لەدەست دا.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی تەمووز، گەنجێک لە ناوچەی (مشراق ئەلجەدید) لە ناوەڕاستی بەسرە، ئاگری لە ماڵی براکەی بەردا و لەکاتی هەڵاتن دەستگیرکرا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، گەنجەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی تایبەتەوە لەگەڵ براکەی ئەو کارەی ئەنجام داوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی کە دوای گەیشتنی هەواڵی ئاگرکەوتنەوەکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، توانیان خاوەن ماڵەکە ڕزگار بکەن، بەڵآم سێ کەس لەو ئاگرەدا مردووە کە ژنی تاوانلێکراوەکەو هەردوو کچەکەی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.