بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە سبەی کاتژمێر 8ـی بەیانی دوو شەقامی لاوەکی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود کاری تێدا دەکرێت و دوو شەقامی لاوەکی بازنەکە بەهۆیەوە بەربەست دەکرێن.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بە مەبەستی کارکردن لە پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی سبەی کاتژمێر 8ـی بەیانی هەردووشەقامی لاوکی بازنەیی مەلیک محموود بەئاراستەی ڕۆشتن بەرەوەو بەرزەپردی خالەشهاب بەربەست دەکرین.
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، تەواوی شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود بەربەست ناکرێت و تەنها دوو رێگای لاوەکییە ئەوەی دیکە وەک رۆژانی ئاسایی هاتوچۆی تێدا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.