كەشناسێك ئاماژە بەوە دەكات كە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی دیكە هەر بە بەرزی دەمێننەوە، بۆیە جارێ بەتەمای فێنكبوونی كەشوهەوا مەبن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "بۆ ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەر بە بەرزی دەمێننەوە".
دەشڵێت "ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر و ئیدارەی گەرمیان و کەرکووک بۆ رۆژانی داهاتوو گەرمترین شوێنەكانی هەرێمی كوردستان دەبن و لە هەندێك شوێن دەگاتە (49-50) پلەی سیلیزی".
شارەزاكەی كەشناسی هەروەها دەڵێت "ئەم شەپۆڵەی گەرما هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، بۆیە جارێ بەتەمای فێنکبوونی کەشوهەوا مەبن".
ئاماژەی بەوەش دا كە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەندێك شوێن ڕێژنەبارانی ماوە كورت دەبارێت بەهۆی لەباربوونی شێی ڕێژەیی لە هەوادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.