Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 04:43

لەبارەی دەنگۆی وەستانی دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر روونكردنەوە دەدرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت كە وەستانی دەوام لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم پەیوەندی بەوانەوە نییە، بەپێچەوانەوە دەوامی هاتوچۆی هەولێر ئاسایی و بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم دوێنی یەكشەممە بڵاوی كردەوە، بەهۆی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە شوێنی ئێستا لە شەقامی 60 مەتری بۆ باڵەخانەیەکی تر لە شەقامی 100 مەتری، تا ڕێکەوتی 3/8/2025 دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەوستێت. 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەمبارەیەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "زۆربەی هاووڵاتییان و هەندێک لە پەیجەکانی سۆشیال میدیا بە هەڵە لە بڵاوکراوەکە تێگەیشتوون و وایانزانیوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەوام دەوەستێت".

بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویشی كردەوە "بۆیە ڕایدەگەیەنین کە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەردەوام و ئاسایی دەبێت".

جەختیشی كردەوە كە "ڕاگرتنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتوچۆی هەرێم هیچ پەیوەندی بە هاتوچۆی هەولێرەوە نییە، بەپێچەوانەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەوام ڕانەگیراوە و مامەڵەی هاووڵاتییان وەک پێشتر ڕایی دەکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.