Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 04:18

قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بەرەو تەواوبوون دەچێ

کوردستان TV
100%

لە درێژەی گەشەپێدانی پرۆژە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بە گوژمەی 6 ملیار دینار تەواو دەبێت.

لەم قۆناغەدا درێژیی کۆڕنیشی زاخۆ 3 کیلۆمەترە و زیاتر لە 50% سەوزایی لەخۆ دەگرێت، پیادەی هاتوچۆ بە درێژایی 8 مەتر بۆ هەرلایەک دروستکراوە.

پرۆژەکە 85% کۆتایی هاتووە کە خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری لە پرۆژەکەدا هەن؛ بە تەواوبوونی پرۆژەکەش ژمارەی گەشتیاران بۆ زاخۆ زیاتر دەبێت.

کۆڕنیشی زاخۆ یەکێکە لە پرۆژە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە بەردەوام هاووڵاتییانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و گەشتیاران ڕووی تێ دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.