پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 28-7-2025 لەسەر رێگای گشتیی هامڵتۆن و لە سنووری قەزای چۆمان لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ كه به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل بووه سێ کەس زامدار بوون.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 28ی ته‌مووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند: رووداوەکە لە جۆری لێکدان بووه لەسەر رێگای گشتیی لە نزیک پردی رێشدوور، ئۆتۆمبێلی جۆری قەلاب کە هی کۆمپانیای پاککەرەوە بووه، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەکسینت لێکیان داوە و لە ئاکامدا سێ کەس بریندار بوونه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له ئه‌نجامی ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌دا زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.