Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 18:42

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و  پارێزگاری ئازەربایجانیش سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەبەرامبەر ئاسانکاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەممووزی 2025. سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی تایبەتی مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ ئەو زیارەتکارانە دەکات کە لەڕێی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سەردانی عێراق دەکەن.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.