ئه‌مرۆ دووشه‌ممه هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بوون كه دادگای فیدراڵی عێراق فه‌رمانێكی سالاری ده‌ربكات كه پشتئه‌ستوور بێت به بڕیاره‌كانی پێشووی خۆی له‌باره‌ی به‌رده‌وامی ناردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مرۆ له دانیشتنێكی تایبه‌تی دادگاكه‌دا ره‌تی كرده‌وه ئه‌و فه‌رمانه ده‌ربكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دادگای فیدراڵی عێراق ، ئەو سکاڵایەی کە وەزارەتی دارایی پابەند دەکات بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەت کردەوە.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی دانیشتنی خۆی ئەنجامدا و بڕیاریدا ئەو سکاڵایە رەت بکاتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەکات بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە بەهۆی ئەوەیه لە تایبەتمەندیی دادگاکەدا نییە"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.