سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا "ورمێ"، جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا "ورمێ" کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا کرا.
هاوکات شاندەکە سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاریکردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.