Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 10:54

وەزارەتی بەرگریی کەمبۆدیا: هێزەکانی تایلاند چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کەمبۆدیا ڕایگەیاند، هێزەکانی تایلاند لە هێرشە سنوورییەکانیاندا چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە و ئەم کارانە بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەیان و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی جیهان لە قەڵەم دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەمووز، مالی سوچیاتا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کەمبۆدیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانی تایلاند لە چەندین ناوچەی شەڕدا لەسەر سنووری کەمبۆدیا چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی کەمبۆدیا، سوچیاتا ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ پێنجەمین ڕۆژی داگیرکاریی دوژمنکارانەی تایلاندە. هێزەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام چەکی قورس و مەترسیدار بڵاوە پێ دەکەن، شانبەشانی ژمارەیەکی زۆری هێز، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی کەمبۆدیایە".

ناوبراو گوتیشی: "ئەم کارانە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و سیستەمی جیهانی دروست دەکەن و پێشێلکردنی پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسیان)ـە، لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتی".

گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تایلاند گولـلەیان بە غازی ژەهراوییەوە بەسەر ناوچەی "ئان سێس"دا هەڵداوە و لە ناوچەی "بنۆم خموش"یش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، بۆمبی هێشوویی و چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە.

ئەم تۆمەتانە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرکردەکانی کەمبۆدیا و تایلاند بۆ گفتوگۆی بەپەلە لەسەر ئاگربەست گەیشتوونەتە مالیزیا، بەڵام هێشتا هێزەکانی تایلاند بەردەوامن لە هێرشەکانیان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.