Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 23:47

شاندێکی باڵای ئەمنیی حکوومەتی عێراق گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

شاندێکی باڵای ئەمنیی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی تەمووز، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە پێکهاتبوو لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، نوێنەری دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری هەواڵگریی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ئامانجی سەردانەکە، بەدواداچوونە بۆ هێرشە دووبارەبووەوەکانی ئەم دواییەی درۆنەکان کە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج، کە دوایینیان کەوتنەخوارەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بوو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر.

قاسم ئەعرەجی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتوونەتە هەولێر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.