بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئەمرۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی سێشەممە، 29ـی تەمووز، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی دووشەممە، 28ـی تەمووز.
هەولێر : 48 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 50 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 49 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.