Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 09:46

درۆنێک لە قەزای خەبات کەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 05:50ـی بەرەبەیان، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە کە خۆشبەختانە درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ماوەی 12 ڕۆژە هیچ هێرشێکی درۆنی لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

جێگەی ئاماژەیە، لەم مانگەدا چەند هێرشێکی دیکە ئەنجام درابوون:

14ـی مانگ: کێڵگەی گازیی کۆرمۆر لەلایەن دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە ئامانج.
15ـی مانگ: هێرش کرایە سەر کێڵگەیەکی نەوتی لە سنووری سەرسەنگ و تەکیە.
16ـی مانگ: وەک دوایین هێرش پێش ڕووداوەکەی ئەمڕۆ، هێرش کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی باعەدرێ، بای حەسەن و کێڵگەیەکی دیکەی نەوتی لە زاخۆ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.