ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن سیروان حەسکۆ بەرپرسی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی و ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و حكوومی و نوێنەرانی ژمارەیەک گەنج و لاوان و وەرزشوانان، موژدەی دروستكردن و نۆژەنکردنەوەی 17 یاریگەی وەرزشی لەسەر ئەركی تایبەتی مەلامستەفا بارزانی ڕاگەیەنرا.
ئەم گەشەپێدانی وەرزشییە لە كۆی 25 یاریگەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستکەوتێکی گرنگ و خۆشحاڵکەرە بۆ گرنگیدان بە گەنجان و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی.
ئەو یاریگەیانەی کە دروست دەکرێن بریتین لە (یاریگەی بەرزێوە لە شارۆچكەی رواندز، یاریگەی جۆنەرە لە شارۆچكەی خەلیفان).
ئەو یاریگەیانەش كە نۆژەن دەکرێنەوە بریتین لە:-
- ناوەندی شارۆچكەی سۆران: یاریگەکانی (سەروچاوە، ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران).
- شارۆچكەی ڕواندز: یاریگەکانی (ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز، پیرسوان، ئاکۆیان، دەرگەڵە).
- شارۆچكەی خەلیفان: یاریگەکانی (ناوەندی لاوانی خەلیفان، کەلەکین، سرێشمە).
- شارۆچكەی چۆمان: یاریگەکانی (ناوەندی شارۆچكەی چۆمان، سمیلان، قەسرێ، گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران).
- شارۆچكەی سیدەکان (یاریگەی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.