ساڵانه حكوومه‌تی عێراقی به‌شێك گه‌نمی جوتیارانی كورد وه‌رده‌گرێت و پاره‌كه‌شی دوا ده‌خات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، كۆمپانیای خۆشناو به هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژانه 500 تۆن گه‌نمی جوتیاره‌كان به نرخی پاڵپشتیكراو وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی تهمووز، هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق بڕی 121 هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیاره‌كانی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر وه‌رگرتووه، له ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش 390 هه‌زار تۆن گه‌نمی وه‌رگرتووه.
ده‌شڵێت: بۆ پاڵپشتیكردن و به‌بازاڕكردنی گه‌نمی زیاده‌ی جوتیاره‌كانمان ئێستا كۆمپانیای خۆشناو "داس" به هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێم رۆژانه 500 تۆن گه‌نمی جوتیاره‌كان وه‌رده‌گرێت به نرخی پاڵپشتیكراو، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ هاندانی جوتیاره‌كانمان كه به‌رهه‌كانیان ساغ بێته‌وه و زۆر پشت به حكوومه‌تی عێراق نه‌به‌ستن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا جوتیاره‌كانمان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گرن كه راده‌ستی كۆمپانیای خۆشناو كراوه.
هێمن سه‌ید موراد ئاشكراشی كرد، حكوومه‌تی عێراق سالانه پاره‌ی گه‌نمی جوتیاره‌كانی كوردستان له كاتی خۆیدا ره‌وانه ناكات، تا ئێستا پاره‌ی گه‌نمی 2025 نه‌دراوه به جوتیاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.