له ماوه‌ی دروست بوونی شه‌ڕو ناكۆكی له نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ساڵی رابرودووه وه تا ئێستا 232 رۆژنامه‌نووس كوژراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا له زاری نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەت لە غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماری رۆژنامه‌نووسانی كوژراو له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وام دایه و تا ئێستا به‌پێی ئاماری تۆماركراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كه‌رتی غه‌زه 232 رۆژنامه‌نووس كوژراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه كوژراون سه‌ر به ئاژانسه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان بوونه و له كه‌رتی غه‌زه ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌ییانه و بێ لایه‌نانه رووماڵی دۆخی شه‌ڕو كه‌رتی غه‌ززه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی كه‌رتی غه‌زه ئه‌وه‌ش هاتووه، سوپای ئیسرائیل به‌بێ له‌به‌رچاوگردنی یاساكانی جه‌نگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ده‌زگا مرۆییه‌كان كردووه له ماوه‌ی رابردوودا، هه‌ره‌مه‌كییانه بۆردومانی هه‌موو شوێنێكی كردووه له غه‌زه‌دا.
ده‌شڵێت: زۆرینه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه كوژراون له‌كاتی روومانی شه‌ردا بووه كه ویستوویانه راسته‌وخۆ دیمه‌نه‌كان پیشانی رای گشتیی جیهان بده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.