چوار تۆمەتباری عەرەب کە بۆ گەشتیاری هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بە تۆمەتی دزینی زێڕ لە چەند زێڕنگەریی ناو بازاڕی سلێمانی دەستگیر کران و بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیان برێک زێری دزیارییان پێ بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، چوار تۆمەتبار دوای ئەوەی لەلایەن چەند خاوەن دووکانێکی زێرینگەرەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار کرابوو، دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی ناو بازاڕی سلێمانی توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بڕیک لە زێری دزێتییان پێ بووە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوە.
لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە: تۆمەتباران بە رەگەز عەرەبن و چەند رۆژێکە وەکوو گەشتیار هاتوونەتە هاوینەهەواری دووکان و لەوێ ماونەتەوە، رۆژانە سەردانی بازاری سلێمانییان کردووە بە بیانووی کڕینی زێر سەردانی چەند دووکانێکی زێرنگەرییان کردووە و زێریان لە خاوەن دووکانەکان دزیوە.
ئێستا تۆمەتباران (أ، هـ، م - أ، هـ، م - م، ی، م - ع، م، ع) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.