Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 00:17

عێراق 15 هەزار هاووڵاتیی خۆی لە کەمپی هۆل گەراندەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند 15 هەزار هاووڵاتیی عێراقیی لە کەمپی ''هۆل'' لە سووریا وەرگرتووەتەوە و لەو ژمارەیە 10 هەزاریان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لەناو عێراقدا.

ڕۆژی یەکشەممە،27ـی تەمووز، کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند: پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپی هۆلەوە بەردەوامە بە مەبەستی تێکەڵکردنەوەیان و گواستنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

کەریم نووری، وتیشی: وەزارەت زۆربەی عیراقییەکانی نشتەجێی کەمپەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ ناوچەکانیان و 5 هەزار کەسیان هێشتا لە کەمپی ''جەدعە''ن، لەوێوە قۆناغی ئامادەکردنەوە و شایستەکردن تێدەپەڕێنن و پاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

بریکاری وەزارەت ڕوونیشی کردەوە نزیکەی 18 هەزار کەسی دیکە هێشتا لە کەمپی هۆلدا ماونەتەوە و وتی: ''ئەوانیش کاتێک دەرفەت بڕەخسێت و دوای وردبینیی ئەمنی، دەگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەکانیان".

کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و خێزانی چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی ''داعش''ی تێدا نیشتەجێیە کە زۆرینەیان خەڵکی عێراق و سووریان و هەڵگری چەندین ڕەگەزنامەی دیکشیان لەناودایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.