بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکاتەوە کە بەهۆی گواستنەوەی باڵەخانەکەی بۆ شوێنێکی نوێ لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەوامی فەرمی ڕادەگیرێت و سەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێ دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆی گواستنەوەی شوێنی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەوامی فەرمی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕادەگیرێت.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 29ـی تەمووزی 2025، دەوامی فەرمی لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە نامێنێت بە مەبەستی گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستییەکان بۆ باڵەخانەی نوێ.
هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە کە شوێنی نوێی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەوێتە سەر شەقامی 100 مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی "ئەربیل ئینتەرناشناڵ" و لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 3ـی ئابی 2025، دەوامی ئاسایی لە شوێنە نوێیەکە دەست پێ دەکاتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.