Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 23:24

ئیمارات هاوکارییە ئاسمانییەکانی بۆ غەزە دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەجێ هاوکارییە ئاسمانییەکانی بۆ غەزە دەست پێ دەکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەو قۆناغە مەترسیدارەی دۆخی مرۆیی لە کەرتەکەدا گەڕاندەوە.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی تەمووز، شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: "دۆخی مرۆیی لە غەزە گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و بێپێشینە".

وەزیری دەرەوەی ئیمارات دەڵێت: "ئێمە بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پشتیوانیی فریاگوزاری بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، لە ڕێگەی وشکانی، ئاسمان و دەریاوە و دەستبەجێ دەست بە ئۆپەراسیۆنی فڕێدانی هاوکارییە ئاسمانییەکان دەکەینەوە".

بڕیارەکەی ئیمارات دوای ئەوە دێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین ڕێکخراوی ناحکوومیی نێودەوڵەتی هۆشدارییان دابوو لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانی برسێتی و کارەساتی مرۆیی لە کەرتی غەزەی گەمارۆدراودا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.