گەلەریی هونەری شێوەکاریی دهۆک، بە هاوکاریی کەناڵی کوردستان تیڤی، دەرگای بەشداریکردن بۆ خولی 17ـەمینی پێشانگەی هونەری شێوەکاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و بانگهێشتی سەرجەم هونەرمەندانی شێوەکار دەکات کە کارەکانیان بۆ بەشداریکردن پێشکەش بکەن.
بەپێی ڕاگەیێندراوێک، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی دهۆک، دەرگای بەشداریکردن بۆ خولی 17ـەمینی پێشانگەی هونەری شێوەکاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و هونەرمەندان دەتوانن بە یەکێک لە بوارەکانی (تابلۆ، پەیکەر، سیرامیک، یان کۆلاژ) بەشداری لەم خولەدا بکەن، کە بە یەکێک لە چالاکییە دیارەکانی بواری هونەری شێوەکاری لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
لە ڕاگەیێندراوەکە چەند مەرجێک بۆ بەشداریکردن دیاری کراوە، لەوانە: پێویستە قەبارەی بەرهەمەکە لە 120 سم گەورەتر نەبێت، کارە هونەرییەکە نوێ بێت و پێشتر لە هیچ شوێنێک نمایش نەکرابێت، هەروەها تابلۆکان دەبێت چوارچێوەیان هەبێت.
کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی کارەکان ڕۆژی 10ـی ئەیلوولی 2025 دەبێت. کارەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە هەڵدەسەنگێنرێن و بۆ هەڵسەنگاندنی سەرەتایی.
پێویستە هونەرمەندان وێنەی کارەکانیان لە ڕێگەی واتسئەپەوە بۆ ژمارە (07504783605) بنێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.