ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی ڕەند علی خان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی هاتوچۆی گه‌رمیان ئه‌وه‌ش هاتووه، کەمێک پێش ئێستا لەنزیک گوندی ڕەند علی خان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیک ئاپ بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی کە لەدایک بووی ساڵی 1961 بەسەختی بریندار بووه.
هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت، بەمەستی چارەسەر بریندارەکە براوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد لە ناحیەی باوەنوور.
ئه‌وه‌ش هاتووه، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.