حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 800 هه‌زار فەرمانبەری حکوومی بەسەرکەوتویی تۆمارکراون لە پڕۆژەی هەژمار من.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مرۆ شه‌ممه 26ی ته‌مووزئه‌وه‌ش هاتووه: ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دیجیتاڵیکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن سوودمەند لە بانکەکانی رێگەپێدراو و هەنگاونان بەرەو گشتگیری دارایی و خزمەتگوزاری گشتی مۆدێرن.
پڕۆژەی هەژماری من بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بانکی ناوەندی عێڕاقی و حەوت بانکی هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان جێبەجێدەکرێت.
سوودمه‌ندانی پرۆژه‌ی هه‌ژماره‌ی من به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بوونه، شاری هه‌ولێر 391 هه‌زار و 810 كه‌سی سوودمه‌ند، شاری سلێمانی 218 هه‌زار و 175 كه‌سی سوودمه‌ند، شاری دهۆك 200 هه‌زار و 155 كه‌سی سوودمه‌ند، كۆی گشتی بریتیه له 810 هه‌زار و 140 كه‌س كه ده‌كاته 81%ی كۆی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئەم مانگە، زیاتر لە 400,000 سوودمەند مووچەیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفڕاوانی زیاتر لە 400 ئامێری پارە ڕاکێشان، کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بڵاون. ئەمەش لە پاڵ هەزاران خانەنشین کە لە هەنگاوی تاقیکاری دان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پڕۆژەی هەژماری من ـی لە شوباتی ساڵی 2023 دا راگەیاند، وەک بەشێک لە ستراتیژی کابینەی نۆیەم بۆ نوێکردنەوەی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەمکردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.