تاهیر نونو، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەموو لایەک مایه‌ی نیگه‌رانییه، داواشی لە ئیدارەی ئەمریکا کرد، لایەنگری خۆی بەرامبەر بە ئیسرائیل رابگرێت.
سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس ئه‌مه‌ریكای تۆمەتبار کرد بەوەی "رێگری لە هەر ڕێککەوتنێک" بۆ ئاگربەست لە غەززە ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی تهمووز، راوێژکاری میدیایی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حەماس بە ئاژانسی "فرانس پرێس "ی راگەیاند، لێدوانەکانی ترەمپ و نێردەی تایبەتی ستیڤ ویتکۆف شۆکێکی گەورەی بۆ هەمووان دروست كردووه به لایه‌نگیریی كردنی به‌رده‌وامی ئیسرائیل له دانوستان و پێشهاته‌كاندا بۆ ئاگربه‌ست.
هاوكات، ترەمپ رۆژی هەینی رایگەیاند، "حەماس بەڕاستی نەیویستووە رێکەوتنێک بکات كه به‌رهه‌مدار بێت، پێموایە دەیانەوێت بمرن، ئەوە زۆر مەترسیدارە".
لای خۆیەوە، ویتکۆڤ حەماسی بە بەرپرسیار زانی لە شکستی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئیسرائیل و ده‌ڵێت حه‌ماس نه‌رمی پیشان نادات ، له دواین كۆبوونه‌وه‌یان كه له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامیان داوه.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، روونیشی کردووه‌ته‌وه، وەڵامی حەماس بۆ ئەو پێشنیازەی کە لە دۆحە باسی لێوەکراوه، بریتی بووه لە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی دڵنیایی و بەهێزکردنی مەرجەکان، بەتایبەتی سەبارەت بە لایەنی مرۆیی و دەستەبەرکردنی رەوتی بەرفراوانی هاوکارییه مرۆییه‌كان و دابەشکردنی لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە بەبێ دەستوەردانی ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.