Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 17:34

سبەی بەشێکی رێگای گشتیی هامڵتۆن دادەخرێت‏‎

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەکشەممە ڕێڕەوی ڕێگای چۆمان بەرەو سۆران بە هۆی قیڕتاو کردنەوە بۆ ماوەی 15 کاتژمێر دادەخرێت.

ڕۆژی شەممە 26ـی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان رایگەیاند: سبەی یەکشەممە 27ـی تەمووزی 2025، بۆ ماوەی1 ڕۆژ بەهۆی قیڕتاوكردنی بەشێكی ڕێگای گشتیی سۆران - چۆمان لە نزیك گوندی "ئۆمەراوە"، ڕێڕەوی هاتن لە "چۆمان"ـەوە  بۆ "سۆران" لە كاتژمێر 7ـی بەیانی تاكو كاتژمێر  10ـی شەو بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەخرێت.

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە هاووڵاتییان دەتوانن لە جێی ڕێگا داخراوەکە، ڕێگای "ڕه‌زان-كانیەزیل-دارولسەلام" بە كار بێنن و ڕێڕەوی چوون لە سۆران بۆ چۆمان كراوە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، داوای لە  هاموشۆكارانی ئەم ڕێگایە کردووە، هاوكاریی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆی چۆمان بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.