بەیانیی ئەمڕۆ گرووپێکی چەکدار هەڵیانکوتایە سەر بینای دادگای گشتیی زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران و لە ئەنجامدا 6 کەس کوژران و 28 کەسیش بریندار بوون.
پەیوەندییەکانی قەرارگای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گرووپێکی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر دادگای گشتیی زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لەم هێرشەدا 6 کەس کوژراون و 22 کەسیش بریندار بوون. دۆخی تەندروستیی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
عەلیرەزا دەلیری، جێگری فەرماندەی گشتیی پۆلیسی سیستان و بەلووچستان بە ئاژانسی فارسی ڕاگەیاند ژمارەیەک لە کوژراوان و برینداران کەسانی مەدەنی بوون و سێ کەس لە هێرشبەرەکانیش بە پشتوێنی مینڕێژ کراو خۆیان تەقاندووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.