Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 22:26

کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.

ئەمڕۆ شەممە، 26ـی تەمووز، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایەگەیاند: ''ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵە هەور و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ''

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە، 27ـی تەمووز، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروسبوونی پەڵە هەور لە ئێوارە و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی شەممە، 26ـی تەمووز.

هەولێر : 47 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی

دهۆک : 46 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 47 پلەی سیلیزی

سۆران : 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 50 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.