لە ئەنجامی پێکدادنێکی چەکداری لە نزیک گوندێکی سەر بە شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێ، ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئاژانسی مێهر لەسەر زاری بەرپرسی ڕاگەیاندنی سوپای شەهیدانی پارێزگای ورمێ پشتڕاستی کردەوە لە ئەنجامی هێرشی گرووپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە نزیک گوندی ئاغڵانی سەردەشت، ئەندامێکی سوپای پاسداران لەم بنکەیە کوژراوە و ئەندامێکی دیکەش بریندار بووە.
ماڵپەڕی مەشرقی ئێران ئاشکرای کرد کوژراوەکە ناوی "مەیسەم کەبیری"ـیە و ئەندامی هێزی بەسیجی سوپای پاسداران بووە.
سێ رۆژ پێشتریش لە ئەندامی پێکدادانی هێزەکانی سوپای پاسداران و گرووپێکی چەکداری نەناسراو، ئەفسەرێکی باڵای سوپای پاسداران کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.