وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت، لێبڕینی مووچە لەلایەن عێراقەوە بووە و تەنها بۆ ئەم مانگە بووە.
ئەمڕۆ هەینی 25ـی تەمووز، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، بڕینی 1٪ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراقە و تەنیا بۆ یەکجارە.
وەزارەتی دارای دەڵێت، لێبڕینەکە بۆ سەرجەم فەرمان بەرانی عێراق بووە و فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەستیەکانیشی گرتووەتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە خەرج دەکرێت.
ئەم لێبڕینە بەهیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵاتەتی ناگرێتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت، فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی ''هەژماری من''ەوە نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.