بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، مێرمنداڵیکیان لە بەنداوی گۆمەسپان دەرهێناوە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کردووە.
ئەمڕۆ هەینی 25ـی تەمووز، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاوی کردەوە: مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوێ گۆمەسپان خنکا.
بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، منداڵەکە ناوی "ئەنەس جمال بایزە" تەمەنی 14 ساڵە و لە بەنداوی گۆمەسپان بە مردووی دەریان هێناوە و تەرمەکەی رەوانی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بۆ توێکاری جەستیی.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگادار کردنەوەیەکی هۆشیاری بڵاودەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی گەشت و سەیران رێگا بە منداڵ و ئەندامانی خانەوادەکەیان نەدەن مەلە بکەن لەو جێگایانەی رێگە پێدراونین و داوا دەکات پابەندی رێنماییەکانیان بن بۆ پاراستنی ئازیزانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.