Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 22:27

لە ئاویەری سنە ئاگر کەوتەوە و ژینگەپارێزێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

حەمید مورادی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژینگەپارێزی "شنەی نەوژینی کوردستان" کە ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی کوژراندنەوەی ئاگری چیای ئاویەر تووشی سووتان ببوو، بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی هەینی 25ی تەمووزی 2025، ئاژانسی ئیرنای ئێران لەسەر زاری بێهزاد شەریفی پوور، بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "حەمید مورادی"، کە چالاکێکی ژینگەپارێزی سنەیی بوو، رۆژی پێنجشەممە لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێکی بەربڵاو کە بەرزاییەکانی چیای ئاویەری گرتبووەوە، بە سەختی جەستەی سووتابوو و سەرەڕای هەوڵی پزیشکان ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی پێنجشەممە ئاگرێکی گەورە بەرزاییەکانی چیای ئاویەری گرتەوە و ژینگەپارێزانی ئەم شارە هەوڵیان دا ئاگرەکە بکوژێنەوە. بەڵام بە هۆی گۆڕانی لەناکاوی ئاراستە با، ژمارەیەک لەو ژینگەپارێزانە کەوتنە ناو بازنەی ئاگرەوە و هەشت کەسیان تووشی سووتانی جەستە بوون.

برینی شەش کەس لەو ژینگەپارێزانە سەخت بوو و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە. بەیانیی ئەمرۆش حەمید مورادی کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژینگەپارێزی "شنەی نەوژینی کوردستان" بوو گیانی لەدەست دا، دوو کەسی دیکەشیان لە بەشی چاوەدێریی چڕی نەخۆشخانەکە خەوێنراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.