دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه گوایه به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی پێویست نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری داده‌خرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه چه‌ند به‌شێك بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێن".
د. لاوه‌ند میران به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ئەمڕۆ پێنجشەممە به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئێستا خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌ی رزگارین له شاری هه‌ولێر وه‌كو "به‌شی هه‌ناو، نه‌شته‌رگه‌ریی گشتیی، ئه‌سانسۆڕه‌كان، تاقیگه"، بۆیه ئه‌م به‌شانه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێن و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت.
د، لاوه‌ند میران ده‌شڵێت: نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر راییكردنی كاره‌كانی نه‌خۆش و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان به گشتیی، جگه له‌وه هه‌ندێ له نه‌خۆشه‌كان به‌هۆی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی كاتی گوازراونه‌ته‌وه بۆ به‌شی فریاكه‌وتن كه له ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی رزگارییه.
به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له شاری هه‌ولێر زیاتر گوتی: له كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه فۆكسمان خستۆته سه‌ر به‌شه كاریگه‌ر و سه‌ره‌كییه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه وه‌كو "هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریی گشتیی و تاقیگه و ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه" كه سوودی زۆر به نه‌خۆش ده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌شڵێت: بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی سووته‌مه‌نی نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به كاری نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن. جگه له‌وه ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ نه‌خۆش هه‌ر ده‌كرێت و په‌كی نه‌كه‌وتووه، وه‌كو هه‌ندێ له فه‌حسه‌كانی تاقیگه و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری نازوور و گورچیله و مه‌عیده و چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری تر.
د. لاوه‌ند میران ره‌تیشی كرده‌وه كه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له داهاتوودا ببێته كه‌رتی تایبه‌ت و رایگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌كه هه‌تا ماوه هه‌ر به حكوومی و بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی ده‌مێنێته‌وه، ته‌نیا ئێواران بووه‌ته نیمچه ئه‌هلی و بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م له نه‌خۆش وه‌رده‌گیرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و فه‌حسی تاقیگه‌ییدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.