چه‌ندین رۆژنامه‌نووس به ده‌ست برسییه‌تی ده‌ناڵێن و له كه‌رتی غه‌زه گیریان خواردووه و مه‌رترسی مه‌رگیان له‌سه‌ره، ئاژانسه‌كانی "فرانس پرێس، ئەی پی، رۆیتەرز و بی بی سی" له بانگەوازێکی هاوبەشدا داوا له ئیسرائیل ده‌كه‌ن رێگە بە رۆژنامەنووسان بدات بچنە ناو کەرتی غەزە .
لە کاتێکدا رێکخراوە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشدارییان داوه لەوەی کە کەرتی غەزە دوای 21 مانگ لە دەستپێکردنی شەڕەکە ئێستا رووبەڕووی مەترسی برسێتی و مه‌رگی كوشنده بووه‌ته‌وه و رۆژنامه‌نووسانیش ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو كه‌رتی غه‌زه گیریان خواردووه به‌شێكن له‌وانه‌ی كه هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگیان له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی تهمووز، ئاژانسه جیهانییه‌كان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە، "ئێمە زۆر نیگەرانین بۆ رۆژنامەنووسەکانمان لە غەزە کە چیتر توانای دەستەبەرکردنی خۆراکیان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان نییە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: دووبارە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەکەن رێگە بە رۆژنامەنووسان بدات بچنە ناو کەرتی غەزە و هاوكاریی و خواردن بۆ هاوپیشه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
له روونكردنه‌وه‌ی ئاژانسه جیهانییه‌كانی فرانس پرێس، ئەی پی، رۆیتەرز و بی بی سی ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئەم رۆژنامەنووسە سەربەخۆیانە چاو و گوێی جیهانن لە غەزە، ئێستا رووبەڕووی هەمان بارودۆخی سەختی خه‌ڵك بوونەتەوە دۆخیان هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌یه كه رووماڵیان دەکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.