وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به خانه‌نشینانی به‌شێک له وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ڵێت، ئێستا ده‌توانن لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 24 ی تەمووزی 2025 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی سەر بەوەزارەتی تەندروستی و پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستین، لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) بکەن و مووچەکانیان ڕابکێشن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئامێره‌كانی "ئه‌ی تی ئێم" به‌رده‌سته‌و ده‌توانن له نزیكترین شوێنه‌كانی خۆیان مووچه له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.