Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:02

تایەی ئۆتۆمبێل بەکرێکارێکدا تەقیەوە و بە سەختی برینداری کرد

کوردستان TV
100%

لە سنووری گەرمیان کرێکارێکی خەڵکی قەزای ڕانییە بە هۆی تەقینەوەی تایە بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

"محەممەد ساڵح"، پەیامنێری کورستان تیڤی لە گەرمیان ڕایگەیاند بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەمووزی 2025، لە کۆمپانیای مارینا لە کەلار، تایەی ئوتۆمبێل (گێلدەر)ێک بە کرێکارێکدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا کرێکارەکە بە سەختی بریندار بوو و دوای چارەسەری خێرا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 1998 و دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و بە مەبەستی کارکردن ڕووی لە سنووری گەرمیان کردووە.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.