شوانێکی تەمەن 20 ساڵان لەسەر زنجیرە چیاکانی مەتین لە ناوچەی ئامێدی مینی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تەمووز، "ئیبراهیم حەسەن"، بەرێوەبەری تەندروستیی ئامێدی بە "هێرش ئیسکان" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: "ئەمرۆ شوانێک گەیێنرایە نەخۆشخانەی ئامێدی، بەڵام بەر لەگەیشتنی گیانی لەدەست دابوو".
بە گوتەی ئیبراهیم حەسەن، مردووەکە کە ناوی "هومام فەهد حەموود"ـە، شوانێکی تەمەن 20 ساڵەی بە رەگەز عەرەبی خەڵکی موسڵە. لەسەر زنجیرە چیاکانی مەتین سەر بە قەزای ئامێدی مینی پێدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەرێوبەری تەندروستیی ئامێدی گوتییشی، "تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی دادی کراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.