Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:03

پاسێک لە لۆفەکانی سپیلک ئاگری گرت

کوردستان TV
100%

پاسێک لە لۆفەکانی سپیلک ئاگری گرتوو لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی سۆران و شەقڵاوە کوژێندرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تەممووز، عەقید عەبدولقادر میران، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی شەقڵاوە بە "عوسمان مەجید" پەیامنێری کوردستان تیڤی'ی راگەیاند: "پاسێک لە لۆفەکانی سپیلک سەر بە ناحیەی خەلیفان ئاگری گرت و لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنترۆڵ کرا".

عەقید عەبدولقادر میران دەڵێت، سووتاندنی پاسەکە نەبووەتە هۆی زیانی گیانی ئەوەی هەیە تەنها گیانی مادییە و سەرنشین و شۆفێر سەلامەت.

بەرێوەبەری بەرگری شارستانی شەقڵاوە گوتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرگری شارستانی سۆران توانیمان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.