بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبیت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ئەمرۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ''پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە''.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی هەینی، 25ـی تەمووز، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی پێنجشەممە 25ی تەمووز
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆک : 46 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.