Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:01

ئیسرائیل ئامادەکاریی هێرشێکی گەورە بۆسەر حووسییەکان دەکات

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل پلانی هەیە هێرشێکی بەرفراوان بکاتە سەر حووسییەکان و ئێستا وەک هەڕەشەیەکی گەورەی ئابووری هەژماریان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تەممووز، کەناڵ 14ـی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل لە قۆناغی پلانداناندایە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن. 

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێستا دوو گۆڕەپانی سەرەکیی جەنگ لەبەردەم ئیسرائیلدا ماونەتەوە، ئەوانیش کەرتی غەزە و یەمەنن.

بەرپرسێکی باڵای ئەمنی بە کەناڵ 14ـی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە؛ "ئەوەی لە ماوەی 12 ڕۆژدا لە ئێران بەدەستمان هێنا، دەتوانین لە یەمەنیش دووبارەی بکەینەوە".

کەناڵە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەڕەشەکانی حووسییەکان لە یەمەنەوە چیتر وەک مەترسییەکی لاوەکی سەیر ناکرێن؛ ئیسرائیل بە فەرمی یەمەنی خستووەتە ناو لیستی بەرە سەرەکییەکانی جەنگەوە و پلانی هێرشێکی گەورە دادەڕێژێت بۆ لەناوبردنی ئەو هەڕەشانە.

حووسییەکانی یەمەن لە ماوەکانی رابردوودا چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و بوونەتە هۆی مەترسی بۆسەر ئەو کەشتییانەی دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب و کەنداوی عەدەندا تێدەپەڕن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.